به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك: خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان له‌ که‌رکوك به‌ربڵاوه‌

by

كه ‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ سایتی‌ ئاوێنه‌نیوز نێردراوه‌، رێکخراوی(وادی) له‌گه‌ڵ(سه نته‌ری‌ په‌نا) هه‌ستاون به ئه نجامدانی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی‌ خه‌ته‌نه‌كردن‌و شێواندنی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ (خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان)، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا چاوپێکه‌وتن  له‌گه‌ڵ 1212 ژن ئه‌نجامدراوه‌ له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 14 ساڵه‌وه‌ له‌ که‌رکوك، تیایدا 61 پرسیارئاراسته ی‌ هه ریه‌كه له‌و ژنانه‌كراوه، دواتر ده‌ركه‌وتووه38.2%ی ژنانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ ‌ده‌ره‌نجامه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردندا ده‌ژین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌”به‌ر له‌ دوو ساڵ(وادی) توێژینه‌وه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی ئه نجامداوه له‌ کوردستانی‌ عێراق‌دا ‌و ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ به‌رزی رێژه‌که‌ ترسناکه‌و ده‌گاته‌ 72%، هاوکات چاودێری مافی مرۆڤ توێژینه‌وه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ پشتگیریی و ته‌واوکاریی ئه‌نجامه‌کانی (وادی) بوو له‌و باره‌یه‌وه‌، پاش به‌گژداچوونه‌وه‌ی فراوان و هه‌وڵه‌کان فشاردروستكردنی چالاکوانه‌کان‌و گروپه‌کانی مافی ژنان”.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ” باشوورو ناوه‌ڕاستی عێراق به‌ هه‌مان شێوه‌ی‌ كوردستان نیه‌، که‌ شاری که‌رکوکی فره‌ نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وتیش ده‌گرێته‌وه‌، حكومه‌تی عێراق پێی وایه‌ خه‌ته‌نه‌کردنی ژنان بوونی نیه‌”.

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ كه هه ردوو ریكخراوی‌ ناوبراو ئه نجامیان داوه ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ بۆ که‌رکوك ئه‌و گریمانه‌یه‌ ناڕاسته‌، به‌ پێی ده‌ره‌نجامه‌کانی ده‌رکه‌وت 38.2%ی ژنانی که‌رکوك له‌گه‌ڵ ده‌ره‌نجامه‌ كانی‌ خه‌ته‌نه‌کردنی ژناندا ده‌ژین، كه له نیویاندا ژنانی کورد به‌ رێژه‌ی 65.4%  زۆرترین زیان به‌رکه‌وتووی نه‌ته‌وه‌کانه‌، ژنانی عه‌ره‌ب به‌ رێژه‌ی 25.7% ژنانی تورکمان 12.3% بوو.

به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئینتمای ئاینی 40.9 له‌ مه‌زهه‌بی سونه‌ خه‌ته‌نه‌ کراوون، 23.4% له‌ مه‌زهه‌بی شیعه‌، 42.9 له‌ کاکه‌ییه‌کان، به لام هیچ کریستیان(مه‌سیحی)یه‌كی زیان به‌رکه‌وتوو نه‌دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ رێژه‌ی به‌ربڵاویی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه‌ له‌ناو کچانی خوار 20 ساڵ ته‌نها 15%، ئه‌وه‌یش ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت به‌ تێپه‌ڕبوونی کات. له‌نێوان ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 60-70 ساڵه‌، رێژه‌که‌ ده‌گاته‌ 80%ی ژنان.

کاتێك ده‌گه رَیینه وه بۆ هۆکاره‌كانی‌‌ خه ته نه كردن، وه‌ڵامه‌کان به‌ یه‌کسانی دابه‌ش ده‌بوون له‌نێوان (نه‌ریت) و (ئاین) به واتای‌ ئیسلام.

له‌لای زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌، خه‌ته‌نه‌کردن واتا بڕینی (میتکه‌)، به‌ڵام له‌لای گوندنشینه‌ عه ره‌به‌ كان، رێژه‌ی 21% ئه‌زمونی زۆر شێوه‌ی ناسۆریان کردوه‌، وه‌کو بڕینی هه‌ر دوو لێوی ناوه‌وه‌، یاخود ده‌ره‌وه‌.

ده‌ره‌نجامه‌کانی که‌رکوك ده‌ریخست که‌ خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه‌ جگه‌ له‌ کورده‌کان له‌ناو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یش به‌ربڵاوه‌، ئه‌م داتایانه‌یش به‌ڵگه‌ی به‌هێزن له‌سه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه‌ به‌ربڵاوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا، پێده‌چێت ملیۆنه‌ها  ژن و کچ روبه‌ڕوی ئه‌م پێشێلکارییه‌ جه‌سته‌ییه‌ ببنه‌وه‌.

Awene

Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: