ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌ ڕێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی

by
 
 
22 -6-2011 ڕۆژێكی گرنگ بوو بۆ ژنان و كچانی عێراق ، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ یاسای به‌ر…ه‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی تێپه‌راند كه‌ به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ به‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت و ئه‌نجامده‌رانی روبه‌روی سزای یاسایی ئه‌بنه‌وه‌ . خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ كه‌ پێشتر له‌ هه‌رێمدا نكولی لێده‌كرا مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌بو بۆ ته‌ندروستی ژنان ، به‌پێی ئامار و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕێكخراوی وادی  زیاتر له‌ 60% ژنان و كچانی هه‌رێمی كوردستان ڕوبه‌ڕوی خه‌ته‌نه‌كردن بونه‌ته‌وه‌ .، وه‌ به‌م پێیه‌ش به‌شێك له‌ كۆئه‌ندامی زاوزێیان لێكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ڕوبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌ی ده‌رونی و جه‌سته‌یی كردونه‌ته‌وه‌ ، ئه‌م كرداره‌ش له‌ بارودۆخێكی زۆر ناته‌ندروست و نه‌شیاودا ئه‌نجام دراوه‌  كه‌ هه‌ندێك جار له‌ده‌ست دانی ژیانی لێكه‌وتۆته‌وه‌ . دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی وادی له‌ساڵی 2007 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجام دا له‌ ده‌رئه‌نجامدا رای گشتی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ئاستێكی به‌رفراواندا جوڵا  ، له‌كاتێكدا چه‌ندین كه‌س نكولیان له‌بونی ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌كرد ، چه‌ند گروپێكی ژنان و كچان و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له‌بیروبۆچونی سیاسی جیاواز پشتگیری پرۆژه‌یاسایه‌كیان كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی وادیه‌وه‌ هاوكاری ئه‌م گروپه‌ ئه‌كرا بۆ سازدانی چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و فشار له‌ میدیاكانی ناوخۆو جیهاندا . قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ ده‌رئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ جدیانه‌ بوو،  هه‌رچه‌نده‌ هێشتا كاری زۆر پێویست ماوه‌ بۆ دژایه‌تیكردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌  و گرنگیدان به‌ ژیانی كچان و ژنان به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردوستان سه‌ره‌تایه‌كی زۆر گرنگه‌ له‌و باره‌یه‌و
 
ه‌ . توماس ئوور ،ئه‌ندامی بۆردی وادی بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ ئۆفیسی عێراق 07701588173  ، wadisul@yahoo.com
Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: