تۆژینه‌وه‌یه‌ک ده‌ریخستووه‌ که‌ ڕێژه‌ی خه‌تنه‌کردنی ئافره‌تان له‌ کوردستاندا به‌رزه!!!/‌ آرڤید ڤۆرمان

by

ئه‌و تۆژینه‌وه‌ گه‌وه‌ره‌یه‌ی که‌ له‌ کوردستاندا له‌ سه‌ر خه‌ته‌نکردنی ئافره‌تان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین، گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی کۆتایی. له‌ حاڵی حازردا ئێمه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنین له‌ تۆژینه‌وه‌که‌دا. له‌م تۆژینه‌وه‌دا، ئێمه‌ سه‌رکه‌وتووبوین له‌ به‌ ده‌ستهێنانی ئه‌نجامگه‌لێکی زۆر گرنگ له‌وانه‌؛ ڕێژه‌ی خه‌تنه‌کردنی ئافره‌تان له‌ کوردستاندا.

 ڕێژه‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی ئافره‌تان له‌ کوردستاندا زیاتره‌ له‌وه‌ی که‌ پێش تۆێژینه‌وه‌که‌ پێشبینیکرابوو: 72% ئافره‌تان له‌ ناوچه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان (که‌رکوک) خه‌تنه‌کراون. ئێمه‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی له‌ ناوچه‌ی دهۆک به‌ ده‌ستهاتووه‌ له‌ توژینه‌وه‌که‌ نه‌ژمارد به‌ هۆی ئه‌و گیروگرفته‌ی که‌ له‌ شێوازی کۆکردنه‌وه‌ی داتاکان هاتنه‌ پێشمان و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجامانی که‌ له‌ داتاکانه‌وه‌ بۆمان ده‌رکه‌وتووه‌ جێگای متمانه‌ نین. بۆ نموونه‌ به‌ پێی ئه‌و داتایانه‌ ته‌نها ڕێژه‌ی 4% ئافره‌تانی دهۆک خه‌تنه‌ کراون، که‌ ڕه‌نگه‌ ڕاست بێت یا هه‌ڵه‌، به‌ڵام ناتوانین ئه‌و ڕێژه‌یه‌ بسڵمێنین.

له‌ پارێزگای هه‌ولێر، ڕێژه‌ی ئافره‌تانی خه‌تنه‌کراو که‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (63%) به‌ به‌راوه‌رد له‌ گه‌ڵ شوێنه‌کانی تر که‌متره‌. به‌ڵام له‌ سلێمانی گه‌یشتووه‌ته‌ (77.9%) و له‌ گه‌رمیانیش ( 81.2%). له‌ حاڵی حازردا، به‌ پێی توێژینه‌وه‌که‌ی ئێمه‌، ئافره‌تان زیاتر ئه‌گه‌ری قووتار بوون له‌ مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌کردنیان هه‌یه‌ به‌ به‌راوه‌رد له‌ گه‌ڵ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک پێش ئێستا. ڕێژه‌ی خه‌تنه‌کردن له‌ نێوان ئه‌و کچانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ 20 که‌متره‌ ئه‌گاته‌ (57%)، به‌ڵام ڕێژه‌که‌ بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 50-59 ساڵه‌ ئه‌گاته‌ نزیکه‌ی (85%). له‌ ناوچه‌ی هه‌ولێر، ته‌نانه‌ت له‌ نێوان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ ته‌مه‌نیان سه‌رو 80 ساڵه‌، ڕێژه‌ی خه‌تنه‌کردن نزیکه‌ی (80%)، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ نێوان ئافره‌تانی گه‌رمیان که‌ له‌ سه‌روی 60 ساڵن ئه‌گاته‌ (100%)؛ واته‌ هه‌موویان خه‌تنه‌کراون. ل

ه‌ ناوچه‌کانی سلێمانی و گه‌رمیان، که‌مبوونه‌وه‌یه‌کی زه‌ق به‌دیئه‌کرێت له‌ ژماره‌ی ئه‌و کچانه‌ی که‌ له‌ 20 ساڵی گه‌نجترن و خه‌تنه‌کراون بۆ ڕێژه‌ی (20%). ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر و پۆزیتیڤه‌. ئه‌م نێشانه‌یه‌ پێئه‌چێت له‌ هه‌ولێر زووتر ده‌ستی پێکردبێت. له‌ حاڵی حازردا، به‌ پێی ئه‌م ڕێژانه‌، پێئه‌چێت ڕێژه‌ی خه‌تنه‌کردن له‌ ناوچه‌ی هه‌ولێر دیسان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ بڕوات.

Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: