د.عطیه‌ وه‌ڵامی باشترمان ئه‌وێت

by

به‌رێز د. عطیه‌، پزیشکی ناسراوی بواری ئافرتان و منذاڵبوون له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌ی هاۆڵاتی دا ژماره‌ 556 باس له‌ مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه‌ی هه‌ندێک له‌ پزیشکان ئه‌کات به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان. ئه‌و دکتۆره‌ زۆر به‌ توندی هێرش ئه‌کاته‌ سه‌ر ئه‌و پزیشکانه‌ی که‌ له‌ پێناوی ده‌سکه‌وتی مادی خۆێان نه‌شته‌رگه‌ری نادروست بۆ ئافره‌تان  له‌ کاتی له‌دایک بوون ئه‌نجام ئه‌ده‌ن. دکتۆری به‌ڕێز ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌ ناسایی له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌دات و به‌ مایه‌ی شه‌رمی ئه‌زانێت بۆ ئه‌و دکتۆرانه‌ی که‌ ئه‌و کارانه‌ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.

له‌کاتێکدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی د.عطیه‌ زۆر دڵخۆشکه‌ره‌ و مایه‌ی ده‌ستخۆشیه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه‌ که‌ له‌ به‌شێکی تری چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دوکتۆره‌ زۆر به‌ سه‌رپێی باسی حاڵتێکی زۆر ناشرین و قێزه‌وه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌کات که‌ ئه‌ویش خه‌ته‌نه‌ کردنی ئافره‌تانه‌. ئه‌وه‌ی لێره‌دا د.عطیه‌ ئه‌وێت بیڵێت ئه‌وه‌ی که‌ خه‌تنه‌ ئه‌بێته‌ هۆی سارد و سڕی سێکسی.

ئێمه‌ به‌ناوی بلۆگی پزیشکان دژی خه‌ته‌نه‌ کردنی ئافره‌تان زۆر به‌ گه‌رمی ده‌ستخۆشی له‌ د. عطیه‌ ئه‌که‌ین که‌ هه‌رچه‌ند به‌ سه‌رپێس بێت باسی خه‌تنه‌کردنی ئافره‌تانی کردووه‌، به‌ڵام هیوادارین زیاتر گرنگی به‌م بواره‌ زۆر هه‌ستیاره‌ ته‌ندروستی کۆمه‌ڵی کوردستان بکات. ئێمه‌ پێمان وایه‌ که‌ کردنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ له‌شی ئافره‌تان هێچی که‌متر ئه‌گه‌ر زیاتر نیه‌ له‌  تاوانی نه‌شته‌رگه‌ری کردنی ئافره‌تان به‌ مه‌به‌ستی مادی. خه‌تنه‌ کردن بۆ هه‌تا هه‌تای ژیانی ئافره‌ته‌که‌ و هاوسه‌ر و منداڵی دوارۆژی تووشی ده‌یه‌ها نه‌خۆشی و ته‌نگه‌شه‌ و ئه‌ندێشه‌ی ده‌روونی ئه‌کات. بۆیه‌ داوا له‌ د. عطیه‌ ئه‌که‌ین که‌ ده‌نگی بخاته‌ پاڵ ده‌نگی هه‌موومان و به‌ توندی دژی خه‌ته‌نه‌ کردنی ئافره‌تان بوه‌ستێته‌وه‌

Advertisements

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s


%d bloggers like this: