یه‌كه‌م كۆنفرانس له‌ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست له‌باره‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له‌به‌یروتی پایته‌ختی له‌بنان به‌ڕێوه چوو، به‌شداربوان له‌هه‌ر یه‌ك لهولاَتانی عێراق، هه‌رێمی كوردوستان، یه‌مه‌ن، مصر، ئه‌نده‌نوسیا ئاماده‌ی ئه‌و كۆنفرانسه بوون.
زریان محمد، ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه هاتووه “شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه لهڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست وه‌ك كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی پێناسه كراوه، هه‌ر بۆیه كۆنفرانسی به‌یروت به‌گرنگی ئه‌زانێت سه‌رنجی رای گشتی جیهان بۆ ئه‌م كێشه فه‌رامۆشكراوه ڕابكێشێت‌و نامه‌یه‌كی به‌هێز ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك بكات كه‌كاتی كاركردن‌و بزاوتی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ڕۆبهڕوبونهوهی ئه‌م دیارده‌یه”.
كۆنفرانسی به‌یروت كه رۆژانی (16 – 19)ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، داوا لههاولاَتیانو دهسهلاَتدارانی ولاَتانی ڕۆژههلاَتی ناوهڕاستو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كات كه ڕوبه‌ڕوی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه ببنه‌وه.
ته‌واوی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه بخوێنه‌ره‌وه :
ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆژنامه‌وانی یه‌كه‌م كۆنفرانسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه لهڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا :
به‌یروت 16-19 ینایر2012، یه‌كه‌م كۆنفرانس له ناوچه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست له‌باره‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له‌كاتی ئێسته‌دا له به‌یروت به‌ڕێوه ئه‌چێت ، به‌شداربوان له هه‌ر یه‌ك له ولاَتانی عێراق و هه‌رێمی كوردوستان ، یه‌مه‌ن و شاره‌زایانی مصر و ئه‌نده‌نوسیا ئاماده‌ی ئه‌م كۆنفرانسهن .
ئه‌م كۆنفرانسه له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێكخراوی ناحكومی WADI و Hivos ڕێكخراوه‌و ، به‌یه‌كه‌م سه‌كۆی گفتوگۆ دائه‌نرێت بۆ چالاكوانانی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست له‌باره‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه به‌ئامانجی فێربون له ئه‌زمونه‌كانی كاركردن و په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌ش و داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌كانگیر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێیینه .
وا باوه كه شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه زیاتر كێشه‌یه‌كی ولاَته ئهفریقیهكانه و زانیاریه‌كی ئه‌وتۆ فه‌راهه‌م نیه له‌باره‌ی دیارده‌كه له ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا ، هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌و زانیاری و به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونی دیارده‌كه له هه‌ریه‌ك له ولاَتانی یه‌مه‌ن ، عێراق ، سوریا ، ئێران ، عمان و سعودیه .هه‌یه بهلاَم هێشتا گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك تابۆیه‌ك ماوه‌ته‌وه . هه‌ربۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و بێده‌نگیه كۆتایی پێ بێت كه شێوازێكی زۆر مه‌ترسیداری توندوتیژیه به‌رانبه‌ر به مافی مرۆڤ و مافی ژنان .
ڕۆڵی لایه‌نه‌كان :
سیاسی و میدیاكاران و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان زۆر ده‌مێكه ڕاشكاوانه شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌یان له ئه‌فریقیا وه‌ك كێشه‌یه‌ك پێناس كردوه. بهلاَم سه‌ره‌رای تۆمار و ڕێژه به‌رزه‌كانی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست ئه‌م كێشه‌یه له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌ك كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی پێناس كراوه .هه‌ربۆیه كۆنفرانسی به‌یروت به‌گرنگی ئه‌زانێت سه‌رنجی رای گشتی جیهان بۆ ئه‌م كێشه فه‌رامۆشكراوه ڕابكێشێت و نامه‌یه‌كی به‌هێز ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك بكات كه‌كاتی كاركردن و بزاوتی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ڕۆبهڕوبونهوهی ئه‌م دیارده‌یه .
هه‌مان كات له كۆنفرتنسی به‌یروت پزیشكێكی پسپۆری ژنان له خواروی عێراق چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌و چاوپێكه‌وتنێكی پێشكه‌شكرد كه ئاماژه‌ن بۆ بوونی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بهلاَم تا ئێستا ئه‌م بابه‌ته به‌گشتی وه‌ك تابۆ دائه‌نرێت و حكومه‌تی ناوه‌ندی نكولی له بوونی دیارده‌كه ئه‌كات .
جیهانی ئیسلامی :
زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ئاسیا كه شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌یان تێدا بلاَوه سه‌ر به جیهانی ئیسلامین ، زۆرێك له پیاوانی ئاینی ئیسلامی ڕۆڵیان هه‌یه له دۆزینه‌وه‌ی به‌هانه بۆ به‌رده‌وامبونی دیارده‌كه هه‌رچه‌نده به‌شداربوانی كۆنفرانس پێیان وابوو كه ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی جێبه‌جێ ناكرێت هه‌ربۆیه له‌هه‌ر ولاَتێك له‌و ولاَتانه ئاینزا و میدیا و سیاسیه‌كان بۆ خۆیان ده‌بێت ڕۆڵی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌كه‌دا و بلاَوكردنهوهی هۆشیاری گشتی و دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دیارده‌كه .
كۆنفرانسی به‌یروت داوا له هاولاَتیان و دهسهلاَتدارانی ولاَتانی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست و و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كات كه ڕوبه‌ڕوی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه ببنه‌وه و ئه‌م چه‌ند په‌یامه ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان ئه‌كات :
- داواكارین ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماری شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی له‌م ولاَتانه كۆبكه‌نه‌وه .
- فشار له‌سه‌ر دهولهَهتهكانی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست دابنرێت بۆ ناساندنی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی وه‌ك توندوتیژیه‌كی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر مافی مرۆڤ .
- فشار له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان دابنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داتای باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه .
- دامه‌زراندی تۆڕێكی كاركردنی هاوبه‌ش بۆ ناساندی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی له ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا .
- شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه بكرێته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی UN وسیاسیهكانی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاستدا .
- داوابكرێت كه یه‌كیه‌تی ئه‌وروپاو UN ولاَته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا گرنگی به‌م بابه‌ته بده‌ن له په‌یوه‌ندیه دهرهكیهكانیاندا له‌گه‌ڵ ولاَتانی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست .
پێشینه‌یه‌ك له‌سه‌ر شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له‌لایه‌ن (WHO) وه :
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و ژنان و منالاَن ئه‌ناسێت و به‌یه‌كێك له ده‌رئه‌نجامه‌كانی جیاكاری ڕه‌گه‌زی و نایه‌كسانی دائه‌نرێت و شێوازێكی توندوتیژی زه‌ق و مه‌ترسیداره ، و پێشێلكاریه‌كی مه‌ترسیداری مافی مندالاَنه ، هه‌مان كات به‌پێشێلكردنی مافی تاك دائه‌نرێت له پاراستنی سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی ، ئارامی و ئابوری وه‌مافی تاك له ڕوبهڕونهبونهوهی ئه‌شكه‌نجه‌و مامه‌ڵه‌ی توندوتیژ و نامرۆڤانه و ناپیشه‌ییانه و مافی ژیان كه له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كرداره‌دا مردنی لێده‌كه‌وێته‌وه .
شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه بریتیه له‌بڕینی به‌شێك یاههموو كۆئه‌ندامی زاوزێی ده‌ره‌كی مێینه و زیانگه‌یاندن به‌به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆئه‌ندامی زاوزێی به‌هۆكاری ناته‌ندروستی و زۆرجار مامانی ناشاره‌زا به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن .
بۆ زانیاری زیاتر :
له هه‌رێمی كوردوستان و عێراق : فلاح مرادخان شاكرم ، ڕێكخراوی وادی 07701588173 wadisul@yahoo.com
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاو جیهان :
Thomas Von der Osten-Sacken (Wadi) +49-15156906002 or thomasvdo@yahoo.de
Jessie Hexspoor (Hivos) +31-641969050 or jhexspoor@hivos.nl
م.