له‌پاش كۆتایی هاتنی ۆركشۆپی تایبه‌ت به (خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه) پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له قاوه‌خانه‌ی كلتوری ڕێكخراوی (وادی) بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووه‌كاندا دابه‌شكرا.
(سه‌عده عه‌بدولڕه‌حمان) ڕێكخه‌ری پڕۆژه‌كانی ژنان لهڕێكخراوی (wadi) بۆ NNA ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌ئاماده‌بوونی چالاكه‌وانی كۆمه‌ڵگای مهدهنیو پارێزهرو ڕاگه‌یاندنكاران، بڕوانامه‌ی تایبه‌تمان به‌سه‌ر (29) به‌شداربووی ۆركشۆپه‌كه‌دا دابه‌شكرد.
وتیشی:”ۆركشۆپهكه تایبه‌ت بوو بهتهندروستیو لایه‌نی ده‌روونی ژنان‌و خه‌مۆكی‌و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی پاش خه‌ته‌نه‌كردن، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێمه ئێستا له‌ڕێی تیمه‌كانمانه‌وه كار بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی ژنان‌و كچان ده‌كه‌ین، له‌دیارده‌ی خهتهنهكردنو كاریگه‌رییه خراپه‌كانی پاش خه‌ته‌نه‌كردن”.
—————————————————————–
بریار به‌ختیار- سلێمانی/