یه‌كه‌م كۆنفرانس له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست له‌باره‌ی شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له‌به‌یروتی پایته‌ختی له‌بنان به‌ڕێوه چوو، به‌شداربوان له‌هه‌ر یه‌ك له‌ولاَتانی عێراق، هه‌رێمی كوردوستان، یه‌مه‌ن، مصر، ئه‌نده‌نوسیا ئاماده‌ی ئه‌و كۆنفرانسه بوون.
زریان محمد، ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی كۆنفرانسه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه هاتووه “شێواندنی كۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه له‌ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست وه‌ك كێشه‌یه‌كی لاوه‌كی پێناسه كراوه، هه‌ر بۆیه كۆنفرانسی به‌یروت به‌گرنگی ئه‌زانێت سه‌رنجی رای گشتی جیهان بۆ ئه‌م كێشه فه‌رامۆشكراوه ڕابكێشێت‌و نامه‌یه‌كی به‌هێز ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ك بكات كه‌كاتی كاركردن‌و بزاوتی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ ڕۆبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه”.
كۆنفرانسی به‌یروت كه رۆژانی (16 – 19)ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوو، داوا له‌هاولاَتیان‌و ده‌سه‌لاَتدارانی ولاَتانی Read the rest of this entry »


